فێرخوازانى ئامادەیی عەینکاوەى کچان سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەتاقیگە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ژمارەیەک لە فێرخوازانى ئامادەیی عەینکاوەى کچان لە شارى هەولێر، سەردانى بەشى شیکارى کیمیای پزیشکیان کرد.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢١) سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى پێشوازیان لە ژمارەیەک لە فێرخوازانى ئامادەیی عەینکاوەى کچان کرد، لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکانى بەشەکەدا، لەلایەن دکتۆر عەبدوسەلام عەتالله محمود و مامۆستاى یاریدەدەر ئەنس ئەلخوری باسیان لە تاقیگەکان و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان و ڕاهێنانى فێرخوازان کرد.
هاوکات فێرخوازان بەشدارى وانەیەکى فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکیان کرد و، لە میانەى وانەکەدا فێرخوازانى ئامادەیی بەوردى ئاشناى بابەتەکە بوون، هەروەک سەرسامى خۆشیان پیشاندا بەو ئامێر و ئامرازانەى کە لە تاقیگەکان بۆ فێرخوازان بەردەست خراوە، لە کۆتایی سەردانەکەشیاندا فێرخوازان چەندین پرسیاران ئاراستەى مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە کرد و، خۆشحاڵبوون بە وەڵامى سەردانەکە و ئامادەبونیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر.