زانکۆى جیهان-هەولێر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ كۆمپانیای TEB پتەوتر دەکات
بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان، نوێنەرێکى كۆمپانیای TEB سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١١/٢٤) دكتۆرە مەیسون حەیدەری یاریدەدەرى سەرۆكی زانكۆی جیهان-هەولێر بۆ كاروباری زانستی پێشوازى لە سەعد حسین جبوری نوێنەری كۆمپانیای TEB کرد.
لە كۆبونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوانیان کرد، بەتایبەت ئاڵوگۆڕکردنى فێرخوازان و مامۆستایان لەنێوان زانكۆی جیهان-هەولێر و زانكۆكانی ئیتاڵیا، لە تەوەڕێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى گرنگى هەبونی هەماهەنگی لەبوارەکانى توێژینەوەی زانستی بەتایبەت (پزیشكی، ئەندازیاری، كشتوكاڵ، ئاوو سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەردن، بانكداری، دارایی…هتد) جەختى لەسەر کرایەوە.