فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازی گەڕەکى عارەبان-یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە
بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بە بوارى تەلارسازى و چۆنیەتى نوژەنکردنەوەى خانوو و باڵەخانە شوێنەوارییەکان، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى پێنجەمى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەشتێکى زانستى گەڕەکى عارەبانیان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢/١٠/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر ڕەشید حەمەد یاسین، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان دابەشى سەر گروپەکانى (بەکارهێنانی زەوی، بەرزی باڵەخانەکان، کەرەستەی بیناسازی، بەهای میرات، بارى بیناسازى و بەهای ئابووری) بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستاى سەرپەرشتیارى دواى ئەوەى زانیارییە تیۆریەکانی ڕوون کردەوە، ئینجا بەرچاوى فێرخوازانى ڕونکردەوە بۆ چۆنیەتى دەستپێکردنى بەکارەکانیان.
پاشان فێرخوازان کارە مەیدانیەکانیان دەستپێکرد و، هەر گروپە و بەپێى تایبەتمەندى خۆى داتا و زانیارییەکانیان لەبارەى باڵەخانەکان کۆکردەوە و، دواتر یەک خران و ئینجا شیکردنەوەی ستراتیژی بۆ لایەنە جیاکانى باڵەخانەکان و چۆنیەتى نۆژەنکردنەوەى و پەرەپێدانى بنەماکانى گفتوگۆیان لەبارەەوە کرد، ئەوەش بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان تا بە شێوەیەکى مەیدانى لە بوارى ئەندازیارى ئاشناى هەنگاوەکانى چۆنیەتى نۆژەنکردنەوەى باڵەخانە و ناوچە شوێنەوارییەکان بن.