فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى تاوەرى کاپیتاڵ بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەچۆنیەتى دروستکردنى تاوەر، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکە بۆ پڕۆژەى ددروستکردنى کاپیتاڵ تاوەر ڕێکخست.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١٥/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر نورى صادق عەلى، فێرخوازانى قۆناخى سێیەم لە بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانى پڕۆژەى دروستکردنى کاپیتاڵ تاوەریان کرد، کە لە شارى هەولێر دروست دەکرێت و لە (٣٨) نهۆمى بازرگانى و شوێنى نیشتەجێبوون پێکهاتووە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار باس لە قۆناخ و هەنگاوەکان و چۆنیەتى کۆنکرێتکردن و دروستکردنى تاوەرەکە بۆ فێرخوازان کرا، بۆ ئەوەش ڕونیکردەوە دواى ئەوەى سەرجەم بناخەى تاوەرەوە کۆنکرێت کراوە، ئینجا دەستکراوە بەهەنگاوەکانى دروستکردنى نهۆمەکان، کە چوار نهۆمى یەکەمى لە نوسینگە و شوێنى بازرگانى پێکدێ، وتیشى بۆیە گرنگە لەم قۆناخەدا تایبەتمەندییەکانى خاکە بکرێتە ژێر تاقیکردنەوەى ئەندازیارى تایبەت و پاش ناسینى تایبەتمەندییەکانى خاکەکە ئینجا دەست بەکارکردن بکرێ.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیار بەوردى باسى لە چۆنیەتى دیزاینکردن و کۆنکرێتکردن و جۆرى شیشى بەکارهاتو و، چۆنیەتى پشکنینکردن بۆ ئەو شیشانەى بەکاردێن بۆ فێرخوازان ڕونکرایەوە، باسى لەوەش کرد سەرجەم کارەکان بەپێیى پێوەر و تایبەتمەندیەکانى سیستمى عێراقى بەڕێوەدەچن، لە کۆتایشدا ئەندازیارى سەرپەرشتیار وەڵامى سەرجەم پرسیار و سەرەنج و تێبینیەکانى فێرخوازانى دایەوە.