فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى شیکردنەوە بۆ خاکى زانکۆ دەکەن
بەمەستى ناسینى تایبەتمەندییەکانى خاک و چۆنیەتى سودوەرگرتن لە جۆرى خاک بۆ دروستکردنى پڕۆژە ئەندازیارییەکان، فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى چالاکیەکى زانستى پراکتیکیان ئەنجامدا.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢٢) فێرخوازانى قۆناخى سێیەمى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەناو کەمپسى زانکۆ چالاکیە زانستیەکەیان بەڕێوەبرد، لە هەنگاوى یەکەمى چالاکیەکەیاندا لە چەند شوێنێکى جیاوازى ناو زانکۆ چەند نمونەیەک لە خاکەکەیان وەرگرت، پاشان لە تاقیگەى تایبەت بەپشت بەستن بەپێوەرە زانستیە جیهانیەکان و بەجێبەجێکردنى پێوەرى (Sand Cone test Method for Field Density of Soil) شیکردنەوەیان بۆ خاک و ڕادەى تەڕى خاکە ئەنجامدا.
ئەم جۆرە تاقیکردنەوەیە بەیەکێکە لە گرنگترین تاقیکردنەوەکان دادەنرێت بۆ دروستکردنی پرۆژەکان بەپشت بەستن بە دیاریکردنی جۆرى خۆڕاگری خاکەکە و زانینى ئاستى فشار لەسەر چینە بنەڕەتییەکانى خاک.