فێرخوازانى ئەندازیاری شارستانی پشکنین بۆ چڕبوونەوەی خاک دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە تاقیکردنەوەی Modified Proctor.
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى 09/19/2022 فێرخوازان لەسەرەتاى چالاکیەکەیاندا چەند نمونەیەکیان لە خاكی کەمپى زانكۆی جیهان نموونەیان وەرگرت، پاشان لە تاقیگەکانى بەش تاقیكردنەوەی (ریج)یان بۆ خاکەکە ئەنجامدا، ئەو تاقیکردنەوەیە، بەیەكێكە لە گرنگترین تاقیكردنەوەكانی خاك پێش دەستپێكردنی هەر پرۆژەیەك دادەنرێت و بە وزەی میکانیکی و کاردەکات بۆ زیادکردنی چڕی خاکەکە و باشترکردنی تایبەتمەندییە ئەندازیارییەکانی وەک بەرگری بڕین و ڕژان، هەربۆیە لە بوارى ئەندازیاریدا گرنگى خۆى هەیە، بەتایبەت بۆ ڕێکخستنەوەی خاک و دەرکردنی هەوا و لادانى بۆشاییەکان لە ناو خاک.
ئەم جۆرە چالاکییە کردارییانە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ فێرخوازان هەیە و، وەک بەشێک لە پرۆگرامى خوێندن دەبێتە هۆى زیادکردنی ئەزموونیان و، لە دوای تەواوکردنی خوێندن ئەنجامى گرنگى دەبێ.