فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە شارى هەولێر تاقیگەیەکى پزیشکى بەسەر دەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیەکانى سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کارکردن، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢١/١١/٢٠٢٣)، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (زین جەواد)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە شارى هەولێر سەردانى تاقیگەى ڕازیان کرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن (ڕۆژگار حسێن) بەڕێوەبەری تاقیگەى رازی پێشوازیان لێکرا، پاشان بەشدارییان لە چالاکییە پراکتیکی کرد، کە تایبەت بوو بە ڕێگەکانى ئاشناکردنیان بە ناسینەوەی تێکچوونی خوێن و، شارەزابوون لە شیکردنەوەى خوێن بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێری تاقیگەیی.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژکار حسێن جەختی لەسەر گرنگی فێربوونی ئەزموونی لەو شێوەیە کردەوە بۆ دروستکردنى بناغەیەکى لێهاتوو بۆ داهاتووى کارى فێرخوازان، وتیشى ئەزمونى مەیدانى و ئاشنابوون بە ژینگەى کارکردن بەشێوەیەکى پراکتیکی نەک تەنها گەشە بەلایەنە ئەکادیمییەکانی فێرخوازان دەدات و دەوڵەمەندترى دەکات، بەڵکو ئاشناى کاری تیم و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەش لە نێو فێرخوازان بەرەوپێش دەبات.