بەشی تیشک و سۆنار بەچالاکیەکى زانستى هەفتەی جیهانی بەڕێوەبردنى کارى پێشەنگانەى کردەوە
لەچوارچێوەی هەفتەی جیهانی بەڕێوەبردنى کارى پێشەنگانەدا، بەچاودێرى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشی تیشک و سۆنار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ لقى عێراقى ڕێکخراوى تۆستماستەرى نێودەوڵەتى، وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی “ڕۆڵی دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت لە هۆشیاری لە بواری کارگێڕیدا” سازکرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە ڕۆژی شێ شەممە ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠٢٣) بەئامادەبونى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و سەرۆک و ستافى زانستى و فێرخوازانى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر گرنگترین چەمکەکانی بواری کارگێڕی و ئەو هەوڵانەی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی بوارى کارگێڕی لە عێراقدا دراون. هەروەک جەختی تایبەت لەسەر ڕۆڵی زانکۆکان لە پاڵپشتیکردنی ئەم کەرتە گرنگە کرایەوە.
لەم چوارچێوەیەدا نوارا الأوقاتي بەڕێوەبەری ڕێکخراوى تۆستماستەرز لە عێراق باسى لە هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پشتیوانیکردنی کارگێڕیدا کرد، بۆ ئەوەش بەوردى تیشکى خستە سەر لایەنە جیاکانى کاریگەرى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە بوارى کارگێڕى پێشەنگ کرد. لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا مامۆستاى یاریدەدەر عومەر عادل محمد عەلی سەرۆکى بەشى تیشک و سۆنار جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی ڕۆحی کارگێڕی لە کۆمەڵگەدا کرد، بۆ ئەوەش بەوردى و گرنگیەوە باسى لە ڕۆڵی زانکۆکان کرد لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ گەنجان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە بواری کارگێڕی.