فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان چالاکیەکى هۆشیارییان سەبارەت بە شێرپەنجە بەڕێوەبرد
بە چاودێرى سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٢/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازان خوێندکاران چالاکیەکى هۆشیاری شێرپەنجەیان لە پارکى سامی عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
لە میانەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان لەگەڵ ئەو کەسانەى کە سەردانى پارکەکەیان کرد، کۆمەڵێک گفتوگۆى جۆراوجۆری جیاوازیان لەبارەى شێرپەنجە لەگەڵ کردن، بۆ ئەوەش باسیان لە هۆکارەکانی شێرپەنجە و مەترسی و گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە کرد، هەروەک جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانێکی تەندروست و پشکنینی بەردەوام و زیادکردنی هۆشیاری لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە بەربڵاوەدا کردەوە.
ئامادەبووانی پارکەکە بە وردی گوێیان لە فێرخوازان گرت و باسیان لە چەند چیرۆکێکى ڕزگاربووانی شێرپەنجە بەیەکەوە باسکرد و، تیشکیان خستە سەر پێشکەوتنەکانی توێژینەوەی پزیشکی و بژاردەکانی چارەسەرکردن. دانیشتنە کارلێکەکان ڕێگەیان بە گفتوگۆی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەی بەنرخ لە نێوان فێرخوازان و ئامادەبووان دا.