
فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر هەلى کار نوێ دەڕخسێنن
لە چوارچێوەى پڕۆژە زانستییەکانى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ دەرخستنى توانا زانستیەکانى فێرخوازان و، بەئامانجى بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بەپێداویستیەکانى بازارى کار، بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر (فراس محەمەد زەکى) فێرخوازان چەندین پڕۆژەى گرنگیان ئامادەکردووە.
بۆ ئەو مەبەستە، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بەپێشکەشکردنى پڕۆژەیەک کە تایبەتە بە دیزاینەکردنى سیستمێکى گەیاندن بەسوود وەگرتن لە مانگى دەستکرد بۆ ئۆتۆمبێل، لە ڕێگەى ئەم پرۆژەیەوە ئاراستەکانى ئۆتۆمبێلەکە دەزانرێ.
جێبەجێکردنى ئەو جۆرە پڕۆژانە و گەڵاڵەکردنى بیرۆکەکان دەرفەتێکى گرنگ بۆ کارکردنى فێرخوازان لە دواى تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن لە بازارى کار دەڕخسێنێ، جگە لەوەش پێداویستیەکانى بازارى کار پڕ دەکاتەوە، ئەو ئامانجەش هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجە باڵاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە کارى گرنگ لەسەر بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بە بازارى کار دەکات.