فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى سەردانى ماڵى ئاژەڵان دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جۆر و چۆنیەتى چاودێریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر دکتۆر میرزا حەمزە حەمادى، سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشەکەى بۆ ماڵى ئاژەڵان ڕێکخست.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا، ئاشنایی چۆنیەتى پیادکردنى ئاکارى چاودێریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان و بەکارهێنانیان لە توێژینەوەى زانستى کران، بەتایبەت لە چۆنیەتى بەخێوکردن و گەورەکردن و بەکارهێنانیان لە بوارى توێکارى و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە تەواوى پێوەر و ڕێنماییە زانستى و جیهانیەکان جێبەجێ دەکەن و، سەرجەم توێژەران و فێرخوازان کە سەردانى ئەو ماڵە دەکەن زانیارى تەواویان لەو بارەیەوە پێ دەدرێ.
سەردانەکە بووە مایەى بەدەستهێنانى زانیارى گرنگ بۆ فێرخوازان و، ڕایانگەیاند: لە ڕێگەى ئەم جۆرە سەردانانەوە دەرفەتى گرنگ بۆ ئێمە دەڕخسێ بۆ ئەوەى زانیارى لە بوارى پسپۆڕییەکەماندا فراوان بکەین و، دواتر لە ژیانى کرداریدا جێبەجێیان بکەین.