بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان وۆرکشۆپێک بەڕێوەدەبات
(فەلەسەفەى ڕاهێنان و ڕاهێنەرى) پڕۆفێشناڵ ناونیشانى وۆرکشۆپێکى زانستى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بوو، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٤/٢٠٢١) بەڕێوەى برد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆى جیهان و، دەستەبژێڕێک لە ڕاھێنەرانى یان و یەکێتیە وەرزشییەکانى هەولێر بەڕێوەچوو، چەند تەوەڕێکى لە خۆگرتبوو.
لە تەوەرى یەکەمدا، لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئەکرەم عەبدولواحید محەمەد ئەمین بابەتێکى بەناونیشانى (فەلسەفەى ڕاهێنانى وەرزشى) پێشکەشکرد، لە میانەى خستنەڕووى بابەتەکەیدا بەوردى تیشکى خستەر سەر چەمکى فەلسەفەى ڕاهێنانى ورزشى و ڕەهەندە جیاکانى ئەو بوارە.
لە تەوەرى دووەمى وۆرکشۆپەکەدا، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر شامل کامل محەمەد لە بابەتێکدا بەناونیشانى (ڕاهێنەرى پڕۆفێشناڵ) گفتوگۆى لەبارەى لایەنى کردارى ڕاهێنان و پرۆفێشناڵى لە بوارى ڕاهێناندا کرد.
هەرچى تەوەرى سێیەمى وۆرکشۆپەکە بوو تەرخان کرا بوو بۆ (پەرەپێدانى توانا ئەقڵییەکان)، کە لەلایەن دکتۆرە ژیان جەمال عوسمان پێشکەش کرا، لەو چوارچێوەیەدا بەگرنگیەوە لایەنە جیاکانى چۆنیەتى پەرەپێدانى لایەنى ئەقڵى و هزرى وەرزشوانانى لەلایەن ڕاهێنەرانەوە خستەڕوو.
بڕگەى کۆتایی وۆرکشۆپەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تەورە جیاکانى وۆرکشۆپەکە، بۆ ئەوەش لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار و سەرەنج و بۆچون خرانەڕوو، وۆرکشۆپەکە بەگەیشتن بەچەند بڕیار و ڕاسپاردە و ئەنجامێکى گرنگ کۆتایی پێهات، کە بڕیار وایە پێشکەشى لایەنە پەیوەندارەکانى بکەن بۆ جێبەجێکردنیان.