فێرخوازانى بەشى ئەندازیاری شارستانی سەردانی پرۆژەی تاوەر کاپیتاڵ دەکەن
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (25ی نۆڤەمبەری 2021) فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زاکۆى جیهان-هەولێر سەردانی پرۆژەی (تاوەر کاپیتاڵ)یان لە هەولێرى پایتەخت کرد.
پڕۆژەکە لەسەر ڕێگەی بەحرکە لەهەولێر دروست دەکرێت و، بە یەکێکە لەپرۆژە گەورەکانی شارەکە دادەنرێت، کە لە38 نهۆمی بازرگانی و نیشتەجێبوون پێکهاتووە، لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار دکتۆر ئاکۆ دارایی باسى لە لایەنە جیاکانى پڕۆژەکە کرد.
لەلایەن خۆیەوە ئەندازیاری جێبەجێکاری پڕۆژەکە بەوردى باسى لە پرۆسەی دیزاینی بیناسازیی پڕۆژەکە و چۆنیەتى کۆنکرێتکردن و قۆناغەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە بەپێی تایبەتمەندییەکانی عێراق بۆ دروستکردنى باڵەخانە بۆ فێرخوازان کرد، لە کۆتایشدا وەڵامى سەرجەم پرسیارەکانى فێرخوازانى دایەوە.