فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ تاقیگەی زەیتى سروشتى نوێبونەوە بەسەردەکەنەوە
بەئامانجى ئاگاداربون لە چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (16-1-2025) گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بۆ بەسەرکردنەوەى تاقیگەى زەیتى سروشتى نوێبونەوە لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان لەلایەن محەممەد ڕۆستەم زەنگنە، خاوەنی کارگەکە پێشوازى و بەخێرهاتنی فێرخوازان کرا، پاشان کورتەیەکى سەبارەت بە کار و ئەرکەکان و چۆنیەتى گەشەپێدانی کارگەکەیانى پێشکەش بە فێرخوزان کردکرد، هەروەک جەختى لە گرنگی پێشخستنی شێوازی ژیانی تەندروست لە ڕێگەى بەکارهێنانى خواردەمەنیە سروشتیەکان کردەوە، کە تەواو سەلامەتن دورن لە هەر جۆڕە گۆڕانکارییەکى زیان بەخش.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا و، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکەدا محەمەد ڕۆستەم باسى لەو تەکنیکە پێشکەوتووانە کرد، کە لە پرۆسەکانی دەرهێنانی ڕۆنی پاک و سروشتی و تەکنیکەکانی تەعقیمکردندا بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەک ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی هەر یەک لە پرۆسەکەش کرد، هەروەک دوپاتى پابەندبوونی کارگەکەیانى لە بەکارهێنانی کەرەستەی خاو ئۆرگانیک کردەوە، وتیشى سیستەمێکی وزەی خۆر بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ کارەکانی کارگەکەمان بەکاردەهێنین، ئەوەش کارێکى دیکەیە کە دەچێتەوە خزمەتى سروشت.
لە کۆتاییدا مامۆستاى یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر بەناوى سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ سوپاسى خاوەنى تاقیگەکە و کارمەند و ستافەکەش کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان و بەسەرکردنەوەى بەشەکان و لە نزیکەوە ئاگاداربون بە ژینگەى کارکردن.