فێرخوازانى بەشى تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین لە نەخۆشخانەى سویدى بەشدارى لە چالاکیەکى پراکتیکى دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (2025/10/1) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى (نەخۆشخانەی سویدی)یان لە شارى هەولێر کرد و، بەشدارییان لە چالاکیەکى پراکتیکى کرد.
لەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر أنس ضاري الراوي بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى دووەم بەشدارییان تێدا کرد و، سەرەتا لەلایەن موصعەب فکری، تەکنیکاری چاو لە نەخۆشخانەی سویدی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە بەشى تایبەت بە چاو و بینین و نەشتەرگەرى بەشدارییان لە چالاکیەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش د. ئەنس زاری ڕاوی، شێوازەکانی کارکردنى لە بەشەکە بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە، پاشان ڕاهێنانەکانى فێرخوازان دەستى پێکرد، بۆ ئەوەش بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیا پزیشکییەکانی تایبەت بە دەستنیشانکردن و پشکنینی چاو، وەک پێوانەکردنی تیژبینی بینین و پەستانی چاو، لەگەڵ ڕاهێنان لەسەر پشکنینی قووڵایی چاو و کارپێکردنی پراکتیکی تایبەت بە هاوێنەی لکاو و ڕێکخستنی بینین ڕاهێنان بە فێرخوازان کرا.
لە کۆتاییدا مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسى ستافى بەشەکەى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ راهێنانى فێرخوازان لە ژینگەى کارکردن و بەرزکردنەوەى ئاستى لێهاتویی و شارەزایی فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى.