فێرخوازانى بەشى دیزاینى ناوەخۆ نەخشەسازى قەڵاى هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠٢١) سەرۆکایەتى بەشى دیزاینى ناوەخۆ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ئەوس ئەحمەد و مصطفى ئەحمەد سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بۆ قەڵاى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى قەڵا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنایی دیزاین و چۆنیەتى دروستکردنى قەڵاى دێرینى هەولێر بوون، لە هەمانکاتدا لە نزیکەوە لەلایەن مامۆستاى سەرپەرستیارەوە وردەکارى قۆناغەکان دیزاینکردن و چۆنیەتى دروستکردن و شێوازى کارکردن لە قەڵاى هەولێر بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە.
هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى قەڵاى دێرینى هەولێر، فێرخوازان وەک دۆکیومێنێت چەند وێنەیەکى باڵەخانە و خانوەکانى قەڵاى هەولێر وێنەگرت و, لەلاى خۆیان ئەرشیفیان کرد، تا لە داهاتوودا توێژینەوەى لەسەر بکەن و بیگونجێنن بەشێوەیەکى دروست لەگەڵ پێوەرە کەلتورەییەکانى جیهان.
زانکۆى جیهان-هەولێر، سەربارى دابینکردنى کادیر و پسپۆڕى زانستى و تاقیگەى سەردەمیانە، بەردەوام سەردانى مەیدانى بۆ فێرخوازانى ڕێکدەخات، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوونى فێرخوازان لە ژینگەى کارکردن و، بینینى کارەکان بەشێوەیەکى پراکتیکى، چونکە ئەم پرۆسەیەش بەیەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانى پڕۆسەى خوێندن و فێربوون لەم سەردەمەدا دادەنرێ.