فێرخوازێکى بەشى ڕاگەیاندن بەرنامەیەکى هەفتانە ئامادە دەکات
بەمەبەستى پراکتیزەکردنى وانە تیۆرییەکان و هاندانى فێرخوازان بۆ فێربوون و، بەدەرخستنى توانا و لێهاتووى فێرخوازەکانى، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى تەلەفزیۆنى جیهان بەرنامەیەکى پێشبڕکێ ئامادە دەکات.
ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠٢١) ئەحمەد سەلام عادل فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى ڕاگەیاندن یەکەمین بەرنامەى بەناونیشانى (چیرۆکەکە تەواو بکە) تۆمار کرد.
بیرۆکەى بەرنامەکە بریتیە لە خستنەڕوى پەندێکى تەواو نەکراو، لەلایەن کەسى میوان پەندەکە تەواو دەکرێت، کەسى براوەش لەلایەن تەلەفزیۆنى جیهان دیارییەکى پێشکەش دەکرێ.
بەرنامەکە هەفتانە لە ناو زانکۆى جیهان تۆمار دەکرێ و، لەلایەن پێشکەشکارى بەرنامەکە پرسیارەکە ئاراستەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان دەکرێ.