فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى پراکتیزەى وانەکانیان دەکەن
لە چوارچێوەى چالاکیە بەردەوامەکانى بەشى زمانى ئینگلیزى بۆ پراکتیزەکردنى وانەکانیان، فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى سەردانى قوتابخانەى جیهانى بنەڕەتیان کرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ئیسرا بەهرام، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەى بنەڕەتى جیهانیان کرد و، چەند وانەیەکیان بەزمانى ئینگلیزى پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا مەحمود عیماد پێشوازیان لێکرا، ئینجا فێرخوازان (زین ڕێبوار) و، (دینا مەحمود) دوو وانەیان پێشکەش بەفێرخوازانى پۆلى پێنجەم کرد، کە تایبەت بوون بە ڕێزمانى زمانى ئینگلیزى، پاشان فێرخوازانى قوتابخانەى جیهانى سەرەتایی چەندین پرسیاریان لە فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى کرد، ئەوانیش بەشێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى و پەروەردەى وەڵامى فێرخوازانیان دایەوە.
ئەم سەردانەش بەلایەنێکى گرنگ لە بوارى پراکتیزەکردن و فێرکردن زمانى ئینگلیزى لێى دەڕواندرێ و، هەنگاوێکى گرنگیشە بۆ پەرەپێدان بەتواناى زمانەوانى فێرخوازان.