فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگیلزى وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدەن
بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر پۆڵا تەحسین محەمەد سهرۆك بهشی زمانی ئینگلیزی و بەئامادەبونى مامۆستاى یاریدەدەر ڕەعد سابر ڕەئوف فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى ڕاگەیاندن وۆرکشۆپێکیان بەڕێوەبرد. .
لەو وۆرکشۆپەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/١١/٢٠٢١) لە هۆڵى ئەکادیمیاى جیهان بەڕێوەچوو، فێرخوازان لە ڕێگەى هەشت گروپەوە گفتوگۆیەکى زانستیان بەزمانى ئینگلیزى لە بوارە جیاکانى ئەدەبى، زمانەوانى، ئابورى، ڕاگەیاندن و گرفتەکانى پەیوەست بەفێرخوازان کرد و، هەریەک لە فێرخوازان بەجیا بەسەرەنج و بۆچونەکانیان تەوەرەکانى وۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەنتر کرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا، شاندى مامۆستایانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشداریان کرد و، سەرسامى خۆیان پیشاندا بەئاستى زانستى و لێهاتوویی فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر.