بەشى ئەندازیارى شارستانى میواندارى مامۆستایەکى زانکۆى کۆیە دەکات
سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، میواندارى مامۆستا بەڵین زرار مامۆستا لە زانکۆی کۆیەى کرد بۆ پێشکەشکردنى بابەتێک لەبارەى “سندبۆکسی ڕاستی زیادکراو”.
لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، کە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى قۆناغە جیاکان بەشى ئەندازیارى شارستانى ئامادەیبوون، ئەو مامۆستایەى زانکۆى کۆیە باسى لە “سندبۆکسی ڕاستی زیادکراو کرد، کە لە چەندین بواری ئەندازیاری شارستانی بەکاردێ، بۆ ئەوەش باسى لە وردەکاری ئامێرەکە و شێوازی کارکردنی کرد.
لە بنەڕەتدا “ئار سندبۆکس” بۆ ئەم بوارانەى خوارەوە بەکاردێت: پێکهاتەی هایدرۆلیک، ڕێگە و ڕێگەی گشتی هایوەى، ئەندازیاری ڕووپێوی، دیمەنی تەلارسازی، جیۆلۆجی و هایدرۆلۆگی.
بابەتەکە بووە جیگەى سەرەنجى ئامادەبووان و لەلایەن، فێرخوازانەوە چەندین پرسیار ئاراستەى مامۆستاى میوان کرا و، گفتوگۆیەکى زانستى لە نێوان مامۆستایان و فێرخوازانى دروستکرد.