فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس کارگەیەک بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەشێوەى کارکردن لە کارەگەکان و ڕایکردنى کارەکان بەتایبەت لە بوارى نيوتريشن و دايەتێتکس، فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان هەولێر گەشتێکى زانستیان بۆ کارگەى سافى دانون ڕێکخست.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر سارە عومەر سوار و، بەبەشدارى دکتۆر امین و مامۆستا یسرى، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناخەکانى دوەم و سێیەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس سەردانى کارگەى سافى دانونیان لەشارى هەولێر کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەشە جیاکانى کارگەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگادارى ژینگەى کارکردن لە کارەکان بوون بەتایبەت لە چۆنیەتى پشکنین لە تاقیگەکانى تایبەت بەکارگ، لەوانەش تاقیگەى مایکرۆبایۆلۆجى و کیمیایی، کە تایبەتن بەسەلامەتى و تەندروستى خۆراکى بەرهەمهێنرا و، ئەو بەرهەمە خامانەى کە لە کارگەکەدا بەکاردەهێندرێن.
ئەو کارگەیەکە لە بنەڕەتدا کارگەیەکى فەرەنسیە، بەڵام لقى لە زۆربەى وڵاتانى جیهان هەیە، لە شارى هەولێریش لقێکى تایبەتى کردۆتەوە، بەهەمان کواڵیتى و ڕێنمایی و مەرجەکانى وڵاتى فەرەنسا بەتایبەت لە ڕووى تەندروستى و سەلامەتى و تەندروستى گشتى، ئەم سەردانەش بەهەنگاوێکى پراکتیکى زانستى گرنگ دادەنرێ بۆ بەستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن بەژینگەى کارکردن.