فێرخوازانى بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لەسەر چۆنیەتى سودوەرگرتن لە سەرچاوە زانستیەکان ڕاهێنانیان پێ دەکرێ
بۆ چۆنیەتى سودوەرگرتن لەسەرچاوە زانستیەکان بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و گفتوگۆى زانستى لە بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی چالاکیەکى زانستى بەڕێوەچوو.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستا ئامانج عەلى عوسمان سەرۆکى بەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە هۆڵى کتێبخانەى زانکۆ بەڕێوەچوو تایبەت بوو بەڕاهێنانى فێرخوازان بۆ چۆنیەتى سودوەرگرتن لە سەرچاوە زانستیەکان.
لە چالاکیەکەدا، مامۆستا ئامانج عەلى ڕۆشنایی باسى لە گرنگى سەرچاوەى زانستى لە توێژینەوەى زانستى کرد، پاشان باسى لە جۆرەکانى سەرچاوەى زانستى بۆ فێرخوازان کرد، هەروەک ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى چۆنیەتی سوودوەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە زانستیەكان و، رێكخستن وبەكارهێنانی ئەو زانیاریانە لە توێژینەوەكانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاهێنانى پێویستى بەفێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، (تەبارك حەموودی شاكر) فێرخوازى قۆناخى چوارەم ئاماژەی بە ناوەڕۆكی توێینەوەکەى کرد کە تایبەت بە (التنافس التجاری الامریكی – الصینی واثره علی استقرار الاقتصاد الدولی)، هەروەک باسى لەو سەرچاوانە کرد، کە لە توێژینەوەکەیدا بەکاریهێناوە.
چالاکیەکە، بەگفتوگۆیەکى زانستى و، چەند پرسیارێکى زانستى و، وەڵامى سەرۆکى بەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لەبارەى چۆنیەتى سودوەرگرتن لە سەرچاوە زانستیەکان زیاتر دەوڵەمەنتر کرا.