فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان ئەزمونى کاری وەرگێڕانى وێبسایت دەکەن
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان لە بوارە جیاکانى وەرگێڕان و, ئەزمونکردنى کارى جۆراوجۆر، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢/١١/٢٠٢١، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، لە چالاکیەکەدا ئەزمونێکى نوێى وەرگێڕانیان تاقیکردەوە.
چالاکیەکە لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەسەرپەرشتی مامۆستا (سهیر الفارس) بەڕێوەچوو و, تایبەت بوو بە “وەرگێڕانی ناوەڕۆکی وێبسایت”. لەو چالاکى ڕاهێنانەدا، فێرخوازان لە ڕێگەى حەوت گروپ، کارى وەرگێڕانیان بۆ چەندین وێبسایت لە زمانی ئینگلیزی بۆ عەرەبى کرد.
ئامانجى سەرەکى چالاکیەکە، ئاشناکردنی فێرخوازان بوو بەچۆنیەتى کار و شێوازى وەرگێڕان لە وێبسایتەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و، چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى لە کاتى ئەو جۆرە وەرگێڕانەدا ڕووبەڕووى وەرگێڕ دەبێتەوە.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان بە بوارە جیاوازەکانى وەرگێڕان و، ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى جۆرى وەرگێڕانەکان.