فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنان دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخست.
لەوچالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستا عمادین ماجد زنرنی لە ڕێکەوتى (٢٨/١٠/٢٠٢١) لە هۆڵەکانى دادگاى گریمانەیی زانکۆى جیهان بەڕێوەچو، فێرخوازان کاریان لەبارەى وەرگێڕانى ڕاستەوخۆیی یاسایی لە دادگایەکى گریمانەیدا کرد، لەم چالاکیەدا مامۆستاى سەرپەرشتیار مەشقى بەفێرخوازان دەکرد بۆ بەهێزکردنى تواناى بیستن و ئاخافتن بەدوو زمانى جیا.
وەرگێڕانى زارەکى یەکێک لە بوارە گرنگەکانى وەرگێڕان و، لە ئێستادا لە بازارى کار گرنگى تایبەتى پێ دەدرێ، چونکە بۆ زۆربەى سێکتەرەکان بابەخى خۆى هەیە، هەربۆیە بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەمیکانزم و ڕێگەى جیا کار و بەرنامەى تایبەتى هەیە بۆ پێگەیاندنى فێرخوازان بۆ داهاتو و خزمەتکردن بەکۆمەڵگە.