فێرخوازانى بهشی نیوتریشن و دایەتێتیکس هەڵسەنگاندن بۆ خۆراکى بازار دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە جۆرى ئەو خۆراکانەى لە بازارەکاندا بەردەستە، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى بهشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانى یەکێک لە بازارە گەورەکانى شارى هەولێریان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە لە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢/١١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستا رەغد ئەلجومرد بەڕێوەچو، فێرخوازان بۆ دەستنیشانى هەموو ئەو بەرهەمانەیان کرد، کە لەبازارەکەدا بەردەست بون و، بۆ چارەسەری چەند نەخۆشیەکی دیاریکراوى وەک فشاری خوێن و شەکرە و نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشییەکانی کۆلۆن گونجاون، لەهەمانکاتدا لە ڕاستى نرخەکان و کوألیتیەکانیان کۆڵیەوە و بەراوردى بەرهەمەکانیان بۆ رجیم و کەمکردنەوەى کێش کرد.فێرخوازان چەندین بەرنامەى خۆراکى گرنگی و خشتەی رجیمیى تایبەتیان داڕشت، ئەوەش بەپێی چەندایەتی و کوالیتی خۆراکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشیان هەیە.
ئەم سەردانەى فێرخوازانى بهشی نیوتریشن و دایەتێتیکس بەبەشێکى گرنگ لە هەڵسەنگاندنى فێرخوازان لە وانە زانستیەکان بۆ پراکیتزەکردنى نیوتریشن و دایەتێتیکس دادەنرێ، چونکە بۆ ژیانى داهاتوویان و کارى مەیدانیان گرنگى خۆى هەیە.