فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری گەیاندن و کۆمپیوتەر بەشداری گەشتێکی زانستی دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون و ئاشنابون بە ژینگە و چۆنیەتى کارکردنیان لە داهاتوودا، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى (٢٦/١٠/٢٠٢١) بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر یاریدەدەری دکتۆر عەبدولڕەزاق و عەبدولسەلام، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم سەردانى کۆمپانیاى کۆڕەک بۆ خزمەتگوزاری مۆبایلیان لە شارى هەولێر کرد.
بەگەیشتنیان لەلایەن ڕێگەپێدراوانى کۆمپانیاکە، بەتێروتەسەلى باسى کۆمپانیاکە و، خزمەتگوزارییەکانی و چۆنیەتی دابەشکردنی قۆناغەکانی کاری کۆمپانیاکە بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر باس کرا و، هەروەها باسیان لە گرنگترین بڕگەکانی پەیوەست بە تۆڕ و پەیوەندیەکان کرد، کە بۆچی ئەو بەشانە گرنگن و چۆن کار دەکەن و کارمەندەکانیان دیاری دەکەن.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، ئاشناى بەرنامە و ئامێرەکانی ئەو بەشانە بون، کە گرنگییان لە گرێدانی تۆڕی ناوخۆی کۆمپانیاکە و چۆنیەتی پاراستن و سەرپەرشتیکردنی ئەو کۆمپانیایە هەیە، لەگەڵ ئاشنابون بە پێکهاتەی ناوخۆی کۆمپانیاکە.