فێرخوازانى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلوماسيەكان لەگەڵ پاتریاکى کاسۆلیکیەکان کۆدەبنەوە
سەرۆکایەتى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلوماسيەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میکائیل، دیدارێکى دبلۆماسى بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشەکەى لەگەڵ پاتریاک نسنائیل نزار سەرۆکی قەشەکانی ئەبرشیەی حدیاب لە تایفەی سریانی کاسۆلیک لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخست.
لە میانەى دیدارەکەدا، کە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٣٠/١١/٢٠٢١) لە عەینکاوەى شارى هەولێر بەڕێوەچوو، دواى بەخێرهێنانى شاندەکەى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلوماسيەكان، پاتریاک نسنائیل نزار تیشکی خستەسەر کاری دبلۆماسی لە نێوان وڵاتاندا و، گرنگى ڕۆڵى دبلۆماسیەت لە پەرەپێدان بە پەیوەندییە لەسەر ئاستى و، و کاریگەری لەسەر لێکنزیکردنەوەى نەتەوەکانی جیھان و ئاشنابوون بەکاروبارى یەکتر لە ڕووە جیاکان.
هەر لە میانەى قسەکانیدا، سەرۆکی قەشەکانی ئەبرشیەی حدیاب لە تایفەی سریانی کاسۆلیک لە ھەرێمی کوردستان ڕوو لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە ڕایگەیاند: کە پێویست دەکات ھەنگاوی زیاتر لە ڕووی کاری دبلۆماسی بنێن بۆ نەھێشتنی بەربەرەکانێى سیاسی و سەربازی، بەشێوەیەک هەوڵى تەواو بدەن بۆ دورخستنەوەى گیانی دەمارگیری حیزبى و نەتەوەی و ئاینی لە کۆمەڵگەکاندا.
شاندەکەى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلوماسيەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردانە پیشاندا و، هیوایان خواست ئەو جۆرە سەردان و دیدارانە بەردەوامى پێبدرێ بۆ پتەوکردنى پەیوەندى ڕۆشنبیرییەکان و ئاڵوگۆڕکردنى بیروبۆچونەکان لە بوارە جیاکان.