فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى لەگەڵ کونسڵى فەڵەستین کۆدەبنەوە
لە چواچێوەی ئەو چالاکیانەی کە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی جیھان -ھەلێر-بۆ فێرخوازەکانى ڕێکى دەخات، بە سەرپەرشتى مامۆستا ڕەشید میکائیل فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەکان سەردانی کونسڵگەرى فەلستینیان لە هەرێمى کوردستان کرد.
ڕۆژى دوشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢١) بەمەبەستی بینین و بەدەستهێنانى زانیاری لەبارەى کاری دبلۆماسی لە نێو پەیوندییە نێودەوڵەتییەکان و کار و چالاکیەکانی کونسلگەرییەکان، سەردانى کونسڵگەرى فەلەستینیان کرد و، لەگەڵ نەزمی حەزوری باسیان لە کاروچالاکیە جیاکان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا تێشک خرایە سەر پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان گەلی کورد و فەڵەستین، هەروەک دواین گۆڕانکاری و بەرەوپێشوەچوونەکانى کێشەی فەڵەستین تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە بوو.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا نەزمی حەزوری کوسنڵى فەڵەستین کۆمەڵێک وێنە و تابلۆی پیشانى فێرخوازاندا، کە گوزارشتیان لە ناخۆشیەکانی گەلی فەڵەستین دەکرد.
لە کۆتایشدا، بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ودبلۆماسی بانگهێشتى کونسڵى فەڵەستنیان بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ پێشکەشکردن بابەتێک، ئەوەش بانگھیشتنامەکەى پەسند کرد و، بڕیار وایە هەفتەى داھاتوو لە ڕۆژی جیھانی کێشەی فەڵەستین لە زانکۆى جیهان-هەولێر بابەتێک پێشکەش بکات.