سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى دەکەن
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢١) شاندێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆ و، بەهاوڕێیەتى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان سەردانى زانکۆى لوبنانى فەرەنسیان لە شارى هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا لەگەڵ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئەمین ساڵح محەمەد سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى تاوتوێى پەیوەندییە زانستى و هاوبەشەکانى نێوان هەردوو زانکۆ کرا.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر پێرۆزبایی لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئەمین ساڵح محەمەد کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى، هیواى سەرکەوتنى لەو ئەرکە نوێیە بۆ خواست، ئومێدیشى خواست لە داهاتوودا بتوانن کار و پڕۆژەى هاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن.
سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى خۆشحاڵى بەو سەردانە دەبڕى و، پتەوکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمى نێوان زانکۆکانى بەخاڵێکى گرنگ لە قەڵەمدا.