فێرخوازانى بەشى ژمێریارى ڕاهێنانیان لەبارەى پرۆگرامەکانی ژمێریارى پێ دەکرێت
له چوارچیوه‌ی چالاکیه زانستییەکانی سەرۆکایەتى به‌شی ژمێریارى لە زانکۆى جیهان، ڕۆژى دووشەممەڕێکه‌وتی (٤/١٠/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى ماموستای یاریده‌ده‌ر (نزار ههياس عه‌باس) ڕاهینان بەکۆمه‌ڵێک له فێرخوازانى قوناغی سێیەمى لەبارەى پرۆگرامی ژمێریارى sage 50 کرد.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی ته‌کنه‌لوژیای زانیاری و تێکه‌ڵبوونی به هه‌موو زانسته‌کان و، کاریگهرییەکانى له سه‌ر زانستهکانی ژمێریارى سیستمی زانیاری ژمێریاریدا ده‌رکه‌وت، گرنگى ڕاهێنانى فێرخوازان لەبارەى پڕۆگرامانە، بەشى ژمێریارى چالاکیەکى ئەنجامدا.
فێرخوازان له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه‌وه کاریان لەبارەى چۆنیەتى جێبەجێکردنى لیسته دارایی و ڕاستهقینەکانى له سه‌ر پروگرامی (Sage 50) کرد.
پروگرامی (Sage 50) ژمێریارى یه‌کێکه له گرنگترین پروگرامه‌کانی ژمێریارى له سه‌ر ئاستی جیهان، له پرۆگرامه‌کانی خوێندنی به‌شی ژمێریارى له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر بۆ یارمه‌تیدانی فێرخوازان کارى لەسەر دەکرێ.
.