فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەردەوامن لە هەوڵە خۆبەخشیەکانیان
لە چوارچێوەى بەدەنگەوەهاتنى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هەڵمەتى خۆبەخشین و کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ لێقەوماوان و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان و، وەڵامدانەوەی کۆمپانیای خۆراکی نۆرس و، (Avadawel ) بۆ خزمەتگوزارى بونیادنان و فرۆشتن، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار سەردانێکى مەیدانى بۆ بەسەرکردنەوەى قوتابخانەى (نصر) لە شەقامى کوڵانى شارى هەولێر ڕێکخست، بەمەبەستى دیاریکردنى زیانەکان و دەستنیشانکردنى کەموکوڕییەکان و نۆژەنکردنەوەى بەشە جیاکانى قوتابخانەکە.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە لە ڕێکەوتى (١/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەشتى دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و، بەئامادەبوونى دکتۆر قوسەى حەمید سەلامى و، مامۆستایانى یاریدەدەر (محەمەد سابر جامى و، بوشرى عەلى زەینل) بەڕێوەچوو. لە نزیکەوە دەستنیشانى گرفت و پێداویستیەکانى قوتابخانەکەیان کرد، کە بریتبوون لە تێکچوونى سیستمى کارەبا، نۆژەنکردنەوەى (WC) قوتابخانەکە، دابینکردنى دەرگا و پێداویستیەکانى چاپ و پەڕاوگە.