لە زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١/١٢/٢٠٢١) لە یاریگەی هۆڵی داخراوى زانکۆی جیهان-هەولێر یارییەکی دۆستانە لەنێوان فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و، فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار بەڕێوەچوو.
یارییەکە بە ڕکابەرییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو تیپەکەدا دیاریکرا، کە تێیدا بەبردنەوەى تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بەرامبەر بە دوو گوڵ بۆ تیپى فێرخوازانى بەشى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان کۆتایی پێهات.