
فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای رحمە لە شاری هەولێر رێکخست
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 21, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 19/11/2026، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سەردانێکی زانستیان بۆ لقی سەرەکی کۆمپانیای ڕەحمە بۆ بازرگانی گشتی سنووردار لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر ئەنجامدا.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن کیفی عبدالقادر فەتحوڵڵا، سەرپەرشتیار لە کۆمپانیا و، ئاسۆ عبدالرزاق کریم بەرێوەبەری بەشی فرۆشتن بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
ئاشنابوون بە چالاکییە بازرگانییەکان و شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا:
لە میانەی سەردانەکەدا، فێرخوازان سەرەتا لەلایەن کیفی عەبدولقادر، روونکردنەوەیەک لەبارەى رەوتی بەرێوەچوونی کارەکان بۆ فێرخوازان روونکردەوە، دواتر باسی لە جۆرە جیاوازەکانی بەرهەمەکانیان کرد کە زیاتر لە ٥٠ جۆر بەرهەمی جیاوازییان هەیە لەوانە ماست، پەنیر، زەیتون، تورشیات و جۆرەها سۆس.
پاشان تیشکی خستە سەر چۆنیەتی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکان کە بەشێکیان لە ناوخۆی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت وبەشێکی تری بەرهەمەکان لە وڵاتەکانی تورکیا، یۆنان، ئێران، هۆلەندا، عەرەبستان سعودی هاوردە دەکرێت. هەر لە درێژەی سەردانەکەدا، ئاسۆ عبدالرزاق، تیشکی خستە سەر فرۆشتنی بەرهەمەکان کە دابەشدەکرێت بەسەر سەرتاسەری عێراق.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا؛ دەرفەت بە فێرخوازان درا و بەشە جیاوازەکانى کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى شێوازى کارکردن و کۆگاکردن و بە بازاڕکردنى کار و بەرهەمەکانیان بوون.
لە کۆتاییدا:
لە کۆتاییدا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسى کیفی عبدالقادر فەتحوڵڵا، سەرپەرشتیار لە کۆمپانیاکە کرد بۆ پێشوازیکردن و ڕونکردنەوەکانیان سەبارەت بە چۆنیەتى ڕاپەڕاندنى کارەکانى کۆمپانیاکەیان.



