فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی هەولێر دەکەن
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (2025-10-7) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی هەولێر لە شاری هەولێر ئەنجامدا، سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بوو.
بەگەیشتنیان لەلایەن خطاب صابر عثمان بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان ئاسۆ کریم عزيز جێگری بەرێوەبەری گەنجینەی هەولێر، لە وتەیەکیدا باسى لەبارەی ڕەوتی کارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتیەکە بۆ فێرخوازان کرد و، وتى: بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە چەند بەشێک پێک هاتووە وەک کارگێری، خۆیەتی، ژمێریاری، ئامار، کۆمپیوتەر، تۆمار و ووردبینی.
لە درێژەی گەشتەکەدا، خاتوو شەوین ابوبکر محمد لێپرسراوی کارگێری خۆیەتی روونکردنەوەی بە فێرخوازاندا لەسەر کاروبارەکانی بەشی کارگێری خۆیەتی و، وتى: ئەم بەشە بەرپرسە لەسەر زانیاری گشتی کارمەندەکان وەک رێزوپێزانین، سزادان، بەرزکردنەوەى موچە وسەرموچە، خانەنشین و هاتووچوونی رۆژانەی کارمەندەکانی بەرێوەبەراییەتیەکە. پاشان شییت جمیل لێپرسراوی داتا و ئامار، ئاماژەی بەوەدا بەشەکەیان بەرپرسە لەسەر تۆمارکردنی هەموو ئەو خەرجیانەی رۆژانە لە هەموو بەرێوەبەرایەتیە حکومییەکان خەرج دەکرێن.
هەر لە چوارچێوەی گەشتە زانستییەکەی فێرخوازان، گۆڤەند فقی عبدالله بەرێوەبەری بەشی ژمێریاری مەڵبەندی روونیکردەوە لەبارەى کارەکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و وتى: لە بەڕێوەبەرایەتیەکەماندا سیستمی (Payroll) بەکاردەهێنن، کە سیستەمێکە تایبەتە بە دامەزراوە حکومییەکان، هەروەک ئاماژەی بەوەشدا ووردینی بۆ خەرجی هەموو بەرەوەبەراییەتیە حکومییەکان بە هەردوو رێگەی فیزیکی و ئۆتۆماتیکی دەکەن.
لە کۆتایی گەشتە زانستیەکەدا هێڤی محمد قادر مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى بەرێوەبەرایەتی گەنجینەی هەولێری کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.