فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ ئاشناى تاقیگەیەکى پزیشکى دەکرێن
بۆ ئاشنابوون بەچۆنیەتى کارکردن لە تاقیگە پزیشکیەکان و، پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکان لە تاقیگەکان، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢٢) بە سەرپەرشتی مامۆستا شاروخ حسین، فێرخوازانی قۆناخی سێیەم لە بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانى تاقیگەى نۆبڵى پزیشکیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى چەندین ئامێری پزیشکی جیاواز و چؤنیەتی کارکردن لە تاقیگەى پزیشکى کران، لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشداریان لە وەرگرتنی چەند سامپڵێکى خوێن و ئەنجامدانی چەند پشکنینێکى پزیشکیان کرد.
ئامانجێکى دیکەى سەردانەکە، ڕاهێنانى فێرخوازان بوو لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشیانەى سەردانى تاقیگەکان دەکەن، بەتایبەت لە یارمەتیدان و ئاسانکردن بۆ نەخۆشەکان و، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەشێوەیەکى تەندروست.