فێرخوازانى بەشى یاسا ئاشناى چۆنیەتى لێکۆڵێنەوەى تاوانکارى دەکرێن
بۆ پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکان و، ئاشناکردنى بەچۆنیەتى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى یاساى، بەئامادەبوونى (دکتۆر عومەر زوبێر) سەرۆکى بەشى یاسا و ژمارەیەک لە مامۆستایان لێکۆڵینەوەیەکى گریمانەیی بەڕێوەچوو.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى (دکتۆر عومەر فەتاح)، فێرخوازاى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە چۆنیەتى لێکۆڵینەوەکردن لە ئەنجامدانى تاوان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش تاوانێکى کوشتنى گریمانەیی لەبەرامبەر یەکێک لە فێرخوازان لەلایەن ژمارەیەک فێرخوازى دیکە ئەنجامدرا، پاشان لەلایەن دەستکرا بەگرتنەبەرى ڕێوشوێنەکانى لێکۆڵینەوەکردن بۆ زانینى چۆنیەتى ئەنجامدانى تاوانەکە و، دەستنیشانکردنى بکەرەکان، لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن لێکۆڵەر دەستکرا بۆ کۆکردنەوەى دۆکیۆمێنت و بەڵگەکانى تاوان.
لە میانەى بەڕێوەچوونى لێکۆڵێنەوەکەدا، چەندین پرسیار لەبارەى چۆنیەتى ناسینەوەى پاشماوەکانى تاوانباران و بەراوردکردنیان لەلایەن فێرخوازانەوە ئاراستەى مامۆستایانى سەرپەرشتیار کرا، بۆ ئەو مەبەستەش دکتۆر عومەر فەتاح بەشێوەیەکى زانستى و یاسایى وەڵامى فێرخوازانى دایەوە و، وردەکارى بابەتەکەى بۆ باسکردن.
لە کۆتایدا، (دکتۆر عومەر زوبێر) سەرۆکى بەشى یاسا دەستخۆش لە مامۆستاى سەرپەرشتیار و، ئەو فێرخوازانە بینى کە لە تاوانە گریمانەیەکەدا ڕۆڵیان بینى، هیواشى خواست پراکتیزەکردنى وانەکان کارئاسانى تەواو بکات لە پڕۆسەى فێربون و، ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى تاوانى بەشێوەیەکى زانستى و یاسایی ورد لە داهاتودا.