
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی کۆمپانیای الانوار بۆ بازرگانی گشتی دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 5, 2026
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی (04/11/2026)، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی کۆمپانیای (الانوار بۆ بازرگانی گشتی)یان کرد.
ئەم سەردانە زانستیە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، کە لە کاتی گەیشتنیان، فێرخوازان لە لایەن احمد محمد سالم، بەرێوەبەری کۆمپانیا بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
پاشان، ابراهیم احمد محمد سالم، کۆمەڵێک زانیاریی گشتی لەبارەی مێژووی دامەزراندن وچالاکییەکانی کۆمپانیاکەی پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، وتى: کۆمپانیای الانوار لە ساڵی 1995 لە شاری مووسڵ دامەزراوە و تایبەتە بە دابینکردنی کەلوپەلی نووسینگە و قوتابخانە.
هەروەها، ئاماژەی بەوە کرد کۆمپانیاکەیان لە ساڵی 2006 یەکەم لقی لە وڵاتی چینی دامەزراوە و، لە ئێستادا چەندین کارگەی تایبەتى لەو وڵاتە هەیە، کە بەرهەمەکانیان بە کوالێتییەکی بەرز و نرخێکی گونجاو دروست دەکەن. پاشان باسی لە لقە جیاوازەکانی کۆمپانیاکە کرد، کە سێ لقی لە شارەکانی مووسڵ و هەولێر هەیە.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشناى پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ ناوخۆی کوردستان و، قۆناغەکانی دابینکردن، گواستنەوە، کۆگاکردن، مارکێتینگی بەرهەمەکان و دابەشکردنی کەل وپەلەکان بەسەر بازاردا کران.
You may also like
فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانی کۆمپانیای دێرەڤان دەکەن

