
فێرخوازانی بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر چالاکیەک دەربارەی سەلامەتی دیجیتاڵی لە ئامادەیی شەهید کۆچەری کوڕان پێشکەش دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 5, 2026
لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 03/11/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان بەناونیشانی (لە ئینتەرنێتدا ژیر بە) لە ئامادەیی شەهید کۆچڕی کوڕان بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ساره جەمال حسێن پێشکەش کرد.
سەلامەتی و، پاراستنی زانیارییەکان:
سەرەتا مامۆستا دیدار ئیبراهیم توفیق بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و، تیشکی خستە سەر گرنگیی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان. پاشان لە میانەی سیمینارەکەدا، صلاح الدین محەممەد صلاح الدین دەربارەی تایبەتمەندییە کەسییەکان و، شوێنپێی دیجیتاڵی (Digital Footprint) و، ڕێکخستنی سێتینگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاخافت.
دواتر هەوراز هێمن مصطفى جەختی لەسەر بەکارهێنانی وشەی تێپەڕی بەهێز، بەرنامەکانی ئیدارەدانی پاسۆرد و، چالاککردنی ڕاستێنەی دوو قۆناغی کردەوە.
ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵەتاندن و، مامەڵەی دارایی ئاسایشدار:
لە تەوەری دواتردا، بەكر منذر عەبدوڵڵا ڕوونکردنەوەی دەربارەی شێوازەکانی تەڵەکەی ئەلیکترۆنی، هۆشیارکردنەوە لە بەخشینی زەمالەی وەهمی و، دراوە ئەلیکترۆنییەکانی یارییەکان خستەڕوو. پاشان ئاریا ڕەحیم عەبدولڕەحمان تیشکی خستە سەر ڕێکارەکانی پارەدانی ئاسایشدار، پشکنینی ناووبانگی فڕۆشیاران و، بەکارنەهێنانی ماڵپەڕە گومانڵێکراوەکان.
لە کۆتاییدا ئارۆ ئەمین مصطفى ڕێنمایییەکانی داگرتنی ئاسایشداری بەرنامەکان لە سەرچاوەی فەرمی و، ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی ئەکاونتە هاککراوەکانی ڕوون کردەوە.
کۆتایی چالاکییەکە:
لە کۆتایی چالاکیەکەدا فێرخوازان و قوتابیانى قوتابخانەکە گفتوگۆ و پرسیار وەڵامی زیاتریان لەبارەى بابەتەکە کرد، لەو چوارچێوەیەشدا مامۆستای یاریدەدەر ساره جەمال حسێن سوپاسی مامۆستا سمیر ڕۆستەم بەڕێوەبەری ئامادەیی شەهید کۆچەری کوڕانی کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە.
فێرخوازانی بەشی زمانى ئینگلیزی چالاکیەکى تایبەت بە زمانى ئینگلیزى لە باخچەی منداڵانی شیاوی ئەهلی بەڕێوەدەبەن
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی کۆمپانیای الانوار بۆ بازرگانی گشتی دەکەن
You may also like


