
لە ئامادەیی ئەحمەد ئیسماعیل؛ فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر باس لە ژیریی دەستکرد و ئاسایشی سایبەری دەکەن
- Categories زانستی كۆمپیوتەر
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر (لە هەردوو لقی ژیریی دەستکرد و ئاسایشی سایبەری)، سیمینارێکی هۆشیارییان لە ئامادەییی ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلیی کوڕان ئەنجام دا.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕیم جەعفەر ئیسماعیل بەڕێوەچوو، لە کاتى لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی زانکۆ لەلایەن کاروان ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
پاراستنی زانیارییەکان و بەڵگەگەریی دیجیتاڵی
لە بڕگەی یەکەمی چالاکییەکەدا، فێرخواز زەکەریا سیروان عوسمان لە قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، بابەتێکی دەربارەی ئاسایشی سایبەری (Cybersecurity) پێشکەش کرد، کە تێیدا میکانزمەکانى پاراستنی سیستمە دیجیتاڵییەکانی لە مەترسییە ئاسایشییەکان شیکردەوە. هەروەها ڕوونکردنەوەی لەبارەی پرۆسەی دەستنیشانکردن، کۆکردنەوە و، شیکردنەوەی بەڵگە دیجیتاڵییەکان (Digital Forensics) لە کۆمپیوتەر و تۆڕەکاندا بۆ بەدواداچوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
بنەماکانی ژیریی دەستکرد
لە تەوەرێکی دیکەى سمینارەکەدا، فێرخواز ئەلەند شێرزاد ئیبراهیم لە قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، بابەتێکی دەربارەی ژیریی دەستکرد (Artificial Intelligence — AI) پێشکەش کرد، بە خستنەڕووی بەکارهێنانەکانی لە ژیانی ڕۆژانە و فێربوونی تۆڕە دەمارییە دەستکردەکان (Artificial Neural Networks)، کە شێوازی فێربوون و دەستنیشانکردنی نەخشەکان لە مێشکی مرۆڤدا هاوشێوە دەکاتەوە کۆتایی بە باسەکەى هێنا.
ئەنجامی چالاکییەکە
چالاکییەکە بە دانیشتنێکی ئاڵوگۆڕی بیرۆکە لەنێوان فێرخوازانی زانکۆ و قوتابیانی قوتابخانەکە دەربارەی پاراستنی زانیارییەکان و بەکارهێنانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان لە پرۆسەی فێربووندا کۆتایی هات.
لە کۆتایشدا، کاروان ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.
لە ئامادەیی شەهید کۆچەریی کوڕان؛ گروپێک لە فێرخوازانی بەشی یاسا باس لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن
فێرخوازانی بەشی گرافیک دیزاین چالاکیەک لەبارەى هۆشیاری نەخۆشیی شێرپەنجە بەڕێوەدەبەن
You may also like


