فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی سەردانى (ئامادەیی میدیای کچان)یان لە شارى هەولێر کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٢/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکی زانستی (قوتابخانەی ناوەندیی میدیاى کچان)یان لەشارى هەولێر بەسەرکردەوە.
لەو گەشتە زانستیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕۆژین حسێن بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لەلایەن بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازى لێکران، پاشان فێرخوازان ئاشناى لە پۆلەکانى قوتابخانەکەدا ئاشناى ژینگەی پەروەردەیی و شێوازەکانی وانەوتنەوە کران، هەروەک لەگەڵ مامۆستایانى قوتابخانەکە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گفتوگۆیان کرد لەبارەى ئەو ئاستەنگ و گرفتانەى لەناو پۆل ڕوبەڕوى مامۆستایان دەبێتەوە، هەروەک باسیان لەو ڕێوشوێنە پەروەردەییانە کرد، کە لە میانەى پێشکەشکردنى وانەکاندا پەیڕەوى لێ دەکەن.
لە کۆتایشدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسى بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکەى کرد، کە ئەو دەرفەتەیان بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕەخساند بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژینگەى خوێندن لە قوتابخانەکان.