فێرخوازانى بەشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس پراکتیزەى تواناکانیان دەکەن
بۆ پراکتیزەکردنى توانا و لێهاتوویە زانستیەکانیان، فێرخوازانى بەشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە بنکەیەکى تەندروستى هەلسەنگاندن بۆ خۆراک دەکەن.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى دکتۆر بەهناز شەهروخستانى ، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس سەردانى بنکەى تەندروستى شادی بۆ چاودێری تەندروستى سەرەتاییان لە شارى هەولێر کرد.
تیمی تەندروستی بنکەکە، کە لە پزیشک و پەرستار و ئەندامانی دیکەی سیستمی چاودێری تەندروستیی پێکهاتبوون و، کێشە تەندروستییە گرنگەکان دەپشکنن، لە میانەى بەسەرکردنەوەى فێرخوازاندا، خزمەتگوزاری چاودێریی سەرەتاییان پێشکەش بەو نەخۆشانە دەکرد، کە پێویستیان بەچارەسەرى خێرا هەبوو.
فێرخوازان لە بەشی چاودێری تەندروستی سەرەتایی دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا تا گفتوگۆ لەگەڵ ژنانى دووگیان و پێداویستیە خۆراکییان لە ماوەى دووگیانیاندا بکەن. هەروەها فێرخوازان توانیان بەو ئاستى و زانست و زانیارى و لێهاتویەى لە ماوەى خوێندن لە زانکۆ فێربوون پراکتیزەى بکەن و, گفتوگۆى بەرهەمدار لەگەڵ ژنانى دووگیان بکەن.
لەو چوارچێوەیەشدا، فێرخوازان چەند هەڵسەنگاندنی خۆراکیان ئەنجامدا، لەوانە: (پێوانەی کێش، درێژی، پانى…هتد) بۆ منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ، هەروەها شیکردنەوەى پێویستیان لەبارەى گەشەى سروشتى منداڵ لەسەرجەم تەمەنەکان پێشکەش بەدایکان کرد.
سەردانەکەش بووە دەرفەتێکى گرنگ، بۆ پراکیتزەکردنى وانە زانستیەکانیان و، هەڵسەنگاندنى خۆراکەکان بەشێوەیەکى کردەیی.