بەشی پەیوەندی نێودەوڵەتی و دبلۆماسی مێوانداری ڕاوێژکاری نێردەی دبلۆماسی عێراق لە سربیا دەکات
بەشی پەیوەندی نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەکان لە زانکۆی جیھان-هەولێر رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢١) لە ھۆڵی (VIP) مێوانداری (عەلی محەمەد گەڵاڵی) راوێژکاری باڵیوزخانەی کۆماری عێراق لە سربیاى کرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتێکدا، راوێژکار عەلی محەمەد گەڵاڵی) باسى لە لایەنە جیاکانى کاری دبلۆماسی کرد، بۆ ئەوەش لە سەرەتادا باسى لە پێکهاتەى کارگێڕى وزارەتی دەرەوەى عێراق و، ڕێوشوێنەکانى دامەزراندنی دەرچوانی دبلۆماسی کرد، پاشان تیشکی خستە سەر پەیوەندییە دبلۆماسیەکان و، لایەنی بازرگانی و کونسڵگەری و سیاسی لە نێوان عێراق و سربیا، هەروەک باسى چۆنیەتى گەشەی کاری دبلۆماسی لە نێوان وڵاتان کرد.
لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا، چەندین نمونەی زیندوى لەبارەى چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى پەیوەندی دبلۆماسی و گیروگرفتەکانى پەکخستنی کاری دبلۆماسی و چونیەتی چارەسەکردنیان کرد، لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەچارەسەرکردنى کۆمەڵێک قەیرانی دبلۆماسیدا، کە لە ڕابدوودا ڕویانداوە و، بە ئەزموونی ١٥ ساڵەی لەکاری دبلۆماسیدا توانیویەتى چارەسەریان بکات.
هەر لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، کە مامۆستا ئامانج عوسمان سەرۆکى بەشى پەیوەندی نێودەوڵەتى و دبلۆماسى و، ژمارەیەک لە مامۆستایان فێرخوازانى بەشەکە ئامادەیبون بەچەند سەڕنج و پرسێارێکى بەشداربوان بابەتەکە دەوڵەمەنتر کرا.