فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس بەگەشتێکى زانستى کارگەی ( فاملی بۆ خۆراک) بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیە زانستى و مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان ڕێکى دەخات، ڕێکەوتی (11/5/203) بەسەرپەرشتى دکتۆر سارە عومەر سوار فێرخوازانى قۆناغى دووەم و سێیەم بەگەشتێکى زانستى کارگەی ( Family)یان بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە ئامانج لە ڕێکخستنى ئاشناکردنى فێرخوازان بوو بەپرۆسەکانى کارکردن لە کارگەی خۆراک لە هەموو بەشەکانی کارگەکە و چۆنییەتی ئامادەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکن تایبەت بە کارگەکە، فێرخوازان دواى پێشوازیکردنیان، ئینجا بەشە جیاکانى کارگەکەیان بەسەر کردەوە.
لەو چوارچێویەدا، سەرەتا سەردانی کۆگای کارگەکەیان بەسەرکردەوە، لەوێدا ئاشنابوون بەچۆنیەتى پارێزگاریکردن لە بەرهەمەکان دەکرێ، پاشان سەردانی بەشی تاقیگەی کارگەکە کرا، لەوێدا باس لەوە کرا، کە تاقیکردنەوە بۆ بەرهەمەکان دەکرێ پاش دڵنیابون و گونجانیان ئێنجا ڕەوانەى مارکت و سوپەر مارکێتەکانیان دەکەن.
لە میانەى بەسەرکردنەوە بەشی packaging کرد فێرخوازان زانیاریان لەسەر ئامێرەکان و چۆن ئیشکردنیان وەرگرت بەتایبەت لە لێدان و نوسینى ڕێکەوت بەرهەمهێنان و ڕێکەوتى بەسەرچوون، لەگەڵ باسکردن لە پێکهاتە ماددییەکان.