فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی سەردانى پەرلەمانی كوردستان دەکەن
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان دبلۆماسی لە زانكۆی جیهان- هەولێر، بەسەردانێكی مەیدانی و زانستی بۆ فێرخوازان بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕێکخست.
رۆژی سی شەممە ڕێکەوتى (15 ئادار 2022) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میكائیل محمد، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى سەردانى پەڕلەمانى کوردستانیان کرد و، لەلایەن بەرێوبەری پرۆتۆكۆلی پەرلەمانی كوردستان پێشوازییەكی گەرمیان لێکرا.
لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی كتێبخانەی پەرلەمانیان كرد و، لەلایەن بەڕێوەبەرى کتێبخانەکە کورتە باسێک لەبارەى کـتێبخانەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرا و وتى: سەرجەم كتێب و سەرچاوەكانی ناو كتێبخانەكە سەرچاوەیەكی گرنگی بۆ بواری توێژینەوەی زانستی بەتایبەت بۆ ئەو توێژەرانەى توێژینەوە لەبارەى پەڕلەمانى کوردستان دەکەن.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان هۆلی کۆبونەوەکانى پەرلەمانیان بەسەرکردەوە و، لەلایەن رێکخەرانی هۆلەكە زانیاری تەواو لەبارەى چۆنیەتى ڕێکخستنى کاروبارەکانى کۆبونەوەکانى پەڕلەمان لە هۆڵى کۆبونەوەکان لە شوێنی كورسییەكانی پەرلەمان كە تایبەتن بە ئەندامانی پەرلەمان تا شوێنى دانیشتنى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزیران و شوێنى میوانان پێشکەشى فێرخوازان کرا. .
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن سەردانی لێژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەڕلەمانى کوردستانیان كرد و، ئاشناى چۆنیەتی بەدواداچون و کاروبارەکانى ئەو لیژنەیە لە پیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم بوون.