فێرخوازانى بەشی چارەسەری سروشتی کەمپینێکی هۆشیاری تەندروستى بەڕێوەدەبەن
وەکو بەشێک لە ئەرک و کاروچالاکیەکانی بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر ، فێرخوازانى قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی چارەسەری سروشتی بەشداریان کرد لە کەمپینێکی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، کە تایبەت بو بەگرنگی و چۆنیەتی شێوازی دروستی دانیشتن و کاریگەریەکانی لەسەر بڕبڕەی پشت.
بۆ ئەو مەبەستە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 10/4/2022 فێرخوازان بەسەردانێکى مەیدانی چەندین شوێنی جیاوازیان لەگەڕەکەکانى شاری هەولێر بەسەرکردەوە، لە میانەى بەسەرکردنەوەى گەڕەکەکاندا فێرخوازان چەندین زانیاریان بە شێوازێکی ڕوون و ئاسان بۆ زیاتر ڕوون کردنەوەی شێوازی دروستی دانیشتن لە کاتی خوێندنەوە و کارکردن پێشکەش بەدانیشتوانى گەڕەکەکان کرد، لەهەمانکاتدا سێنتەرى ڕاوێژکاری چارەسەری سروشتی لە کلینکی زانکۆی جیهان – هەولێر و، ئەو خزمەتگوزاریانەی لەو سێنتەرە پێشکەش بە نەخۆش دەکرێ بەهاوڵاتیانیان ناساند.
ئەم جۆرە چالاکیانە بەسودە بۆ فێرخوازان بەتایبەت لە چۆنیەتى ڕەفتارکردن لەگەڵ بابەتە جیاوازەکان ژیانی کارکردنیان، بەتایبەت لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستى و بە کلتورکردنی شێوازی دروست و زانستی دانیشتن و کەم کردنەوەی زیانەکانی .