فێرخوازانى بەشی ژمێریاری گەشتێکى زانستیان بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان ئەنجام دەدەن
بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى كاركردن لە بوارى کۆمپانیاکان، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٤ی ئازاری ٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەم لە بەشى و ژمێریاری بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر توانا سولەيمان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان کرد و لەلایەن پشتیوان محمد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى (یاسایی، ئامار، کۆمپانیای ناوخۆیی، کۆمپانیای بیانی، بەشی هيما بازرگانيەكان و بەشی هاتن و دەرچوون) لە نزیکەوە ئاشناى وردەکارى چۆنیەتى پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بوون، لەگەڵ بەدەستهێنانى زانیارى پێویست لەبارەى ڕێکارەکانی باج وەرگرتن و کاروبارى یاسایی کۆمپانیاکان و، پێدانى هێما بە کۆمپانیاکان.