فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار بە چالاکیەکی خۆبەخشانە لە ماڵی بەساڵاچوان بوون
لە چوارچێوەی چالاکییە مرۆیی و خۆبەخشییەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢٣) فێرخوازانى یەشى کارگێڕى کار بەچاودێرى دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەش و، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بوشر عەلى و بەهاوکارى مامۆستاى یاریدەدەر هێڤى محەمەد، سەردانى خانەى بەساڵاچوانى شارى هەولێریان کرد و، لەلایەن سەنگەر جەمال بەڕێوەبەرى خانەکە پێشوازییان لێکرا.
فێرخوازان لە میانەى سەردانەکەیاندا، نانخواردنێکی نیوەڕۆیان بۆ نزیکەی (١٠٠) بەساڵاچووى سودمەند بووى خانەکە ئامادەکرد و، پاشان بەسەر بەساڵاچووان دابەشیان کرد و، ژینگەیەکى تایبەتیان بۆ بەساڵاچوان دروستکرد، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى بەساڵاچوان. سەردانەکەى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بۆ ماڵى بەساڵاچوان بە ڕێکخستنى چالاکیەکى هونەرى و گۆرانى وتنى فۆلکلۆرى و خۆشى دەربڕینى بەساڵاچوان کۆتایی پێهات.
ئەم چالاکییە خێرخوازی و خۆبەخشییە یەکەمجار نییە کە فێرخوازان و سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە ماڵی بەساڵاچووانی هەولێر ڕێکدى دەخات، بەڵکو پێشتر چەندین چالاکی پێشکەش بە ماڵی بەساڵاچووانی هەولێر ئەنجامداوە.