فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی بەشدارى لە هەڵمەتێکى دارچاندن دەکەن
بۆ زیادکردنى ڕێژەى ڕوبەرى سەوزایی لە شارى هەولێر؛ رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٣\٣\٢٠٢٥) سەرۆکایەتی بەشی کارگێری گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارەکان بەشدارى لە هەڵمەتێکى نەمام چاندن کرد.
لەم هەڵمەتەدا، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر سەرپەرشتى کرا، ژمارەیەک لەفێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری گشتی بەشدارییان کرد و، بە ئامادەبوونی سەفین ڕەشید بەرپرسی شەقامی (١٢٠) مەتری لە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە شاری هەولێر بەرێوەچوو دواتر، ژمارەیەک نەمامیان لە شەقامى (١٢٠) مەترى شارى هەولێر چاند، لە میانەى بەڕێوەچوونى هەڵمەتەکەشدا مامۆستاى سەرپەرشتیار بە گرنگیەوە باسى لە پێویستى زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی کرد، بۆ ئەوەش دەستخۆشى لە فێرخوازان کرد، کە بە شێوەیەکى چالاک بە شداریان لە هەڵمەتەکەدا کرد، هەروەک سوپاسى بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە شاری هەولێرى کرد، کە کارئاسانى و هاوبەشیان لە بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکەدا کرد.
لە بەرانبەردا بەرپرسى بەرپرسی شەقامی (١٢٠) مەتری لە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و ستافەکەى دەستخۆشیان لە مامۆستای سەرپەرشتیار وفێرخوازانى بەشداربوو کرد و، هیوایان خواست کە لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن.