فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەکەن
ڕۆژی پێنچ شەمە ڕێکەوتی (٢٧-١٠-٢٠٢٢) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێریان کرد.
فێرخوازان، کە لەلایەن مامۆستا عەلى تەها ئەکرەم سەرپەرشتى دەکران، بەشێوەیەکى مەیدانى سەرجەم بەشەکانى دادگا و جۆرەکانى دادگاکانیان بەسەرکردەوە، دواتر لەلایەن هەریەک لە دادوەر مسعود لە دادگای باری کەسی و دادوەر هیوا ئەندامی داواکاری گشتی و پارێزەر ئەیاد کاکەیی پێشوازییان لە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش دادوەر مسعود کورتەیەکى لەبارەى ئەو داواییانەی کە دادگای باری کەسی سەیریان دەکات لەگەڵ جۆرەکانی دادگا بۆ فێرخوازان باسکرد، پاشان دادوەر هیوا ئەندامی داواکاری گشتی تیشکی خستە سەر کارەکانی داواکاری گشتی لەبەر رۆشنایی یاسای داواکاری گشتی.
لە کۆتایشدا، پارێزەر ئەیاد کاکەیی تیشکی خستە سەر گرنگی و ڕۆڵى پارێزەر لە دادگا و ئەرکی پارێزەر، ئینجا ژووری پارێزەرانی بە فێرخوازان ناساند، لە کاتى باسکردنى کارەکانى دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر و جۆرەکانى دادگا و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانباران و تۆمەتباران فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیاریان ئاراستەى دادوەر و داواکارى گشتى و پارێزەرى دادگاکە کرد، ئەوانیش بەپێى پێویست وەڵامى فێرخوازانیان دایەوە.