فێرخوازانى زانستی کۆمپیوتەر سەردانى کۆمپانیا کۆڕەک تیلیکۆم دەکەن
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (10/10/2022) بەشی زانستی كۆمپیوتەر لە زانكۆی جیهان-هەولێر سەردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەم بۆ کۆمپانیاى كۆڕەك تێلیكۆم بۆ پەیوەندییەكان رێكخست.
لەمیانەى ئەو سەردانەدا، کە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ریم جەعفەر ئیسماعیل سەرپەرشتی دەکرا، بەگەیشتنیان لەلایەن ئارام مهحمود بهڕێوهبهری ڕاهێنان و گهشهپێدان له كۆمپانیا پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا دوای بهخێرهێنانیان، کورتەیەکى لەبارەى كۆمپانیاكه و ئامانجهكان و میكانیزمی کارکردنیان پێشكهش بەفێرخوازان کرد، پاشان باسى لە شێوازى پەرەپێدانى تواناکان و چۆنیەتى وەرگرتنى کارمەند و کارى خۆبەخشى کرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لەلایەن ئەندازیارى پرۆگرامساز یوسف سادق بەرپرسی پلاندانانی ناونیشانی تۆڕ لە کۆمپانیاکە ئاشناى ئامێرەکانی بەستنەوەی تۆڕەکان بۆ ڕووماڵکردنی پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کران.
سهردانهكه بووە وێستگەیەکى گرنگ بۆ بەستنەوەى ئەو زانست و زانیاریانهی لە هۆڵەکانى خوێندن بهدهستهێناوه لەگەڵ ژینگەى کارکردن و پەرەپێدان بە كارامهكانی پهیوهندی و تۆڕه كۆمپیوتهر بەشێوەیەکى واقیعى لە کۆمپانیاکان. لە کۆتایشدا
لە کۆتاییدا، ئارام مهحمود بهڕێوهبهری ڕاهێنان و گهشهپێدان له كۆمپانیا ئامادەیی کۆمپانیاکەیانى دوپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردنى فێرخوازان و پێشکەشکردنى خولى ڕاهێنانی هاوینە لە کۆمپانیاکەیان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى.